لە شاری سلێمانی تەقە لە تەکیەی کەسنەزانییەکان کرا و ئەندامێکی ئەنجوومەنی رۆشنبیری کەسنەزانیش دەڵێ” گرفتمان لەگەڵ کەسدا نییە تاوەکو تەقەمان لێبکرێ”.
کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ی ئەمشەو، تەقەلە تەکیەی کەسنەزانییەکان کرا و د.ھەژار، ئەندامی ئەنجوومەنی رۆشنبیری کەسنەزانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی” گرفتمان لەگەڵ کەسدا نییە تاوەکو تەقەمان لێبکرێ، ھەموو دیمەنەکانیش لە کامێرای چاودێریدا تۆمارکراون و دراون بە ھێزی ئەمنی”.
بە گوێرەی زانیارییەکان چەند ماتۆڕ سوارێک تەقەکەیان کردووە.
رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبوو.