كه‌ركووك..”قه‌رز”‌ ته‌قه‌ له‌نێوان دوو خێزاندا دروستده‌كات

شەوی ڕابردوو له‌ كه‌ركووك، بەهۆی ئه‌وه‌ی خێزانێك قه‌رزیان لای خێزانێكی تر بووه‌، ده‌مه‌قاڵی ته‌قه‌ له‌نێوانیاندا دروست بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س له‌ هه‌ردوولا بریندار بوون.

پۆلیسی كەركوك ده‌ڵێت، كێشه‌كه‌ لەنزیك مزگەوتی هاوكاری گەرەكی باروتخانە ڕوویداوه‌ و به‌هۆی “قه‌رز”ه‌وه‌ بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا چوار كه‌س بریندار بوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەركوك كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ھەواڵی زیاتر