دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی به‌شداریكردنی له جه‌ژنی سوپاسگوزاری، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، “كاتێك کۆشکی سپی جێدەهێڵم، دەستەی هەڵبژاردنەکان دەنگ بە بایدن بدەن، چونكه لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا ساخته‌كاری زۆر كراوه.”
وتیشی، “داننان بە شکست ئاسان نییە، بابەتی زۆریش ماوە تاوەکو 20ی کانوونی دووەم یەکلایی ببێتەوە و باسی له‌وه‌شكرد، كه زۆر نیگه‌رانه و ئامادە نییه لە مەراسیمی ڕادەستکردنی دەسەڵات بە بایدن تەوقە بكات.”
ڕۆژی 3ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، دوای دوو ڕۆژ به‌شێك له میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی (بایدن)یان ڕاگەیاند، بەڵام ترەمپ تائێستا ئاماده نییه دان بە ئەنجامەکاندا بنێت و تیمه یاساییه‌كانیشی له چه‌ند ویلایه‌تێكدا، سه‌رقاڵی تانه‌دانن له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه.