له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، د. كازم فارووق ڕایگه‌یاند، كه سێ په‌رله‌مانتار هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه و وتی: “ئه‌و په‌رله‌مانتارانه وتوویانه پێمان خۆشن نییه منداڵه‌كانت بێ باوك بكه‌ون”.
له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی ناوبرا و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا و دوێنێ لیژنه‌كه كۆتایی به‌كاره‌كانی هێناو ڕاگه‌یه‌ندرا، كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، كازم فارووق نه‌یتوانیوه به‌ڵگه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، مه‌لا ئیحسان ڕێكانی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه تۆمه‌تی ئاراسته‌كرابوو، به باڵكێشی وت، “دوێنێ لێژنه‌كه ئه‌نجامی لێكۆڵێنه‌وه‌كانی له‌باره‌ی تۆمهتهكهوه ڕاگه‌یاندووه و سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، كازم فارووق، نه‌یتوانیوه تۆمه‌ته‌كه بسه‌لمێنێت.”
وتیشی، ئێمه سێ په‌رله‌مانتارین و هه‌رسێكمان له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر ناوبرا و تۆمار ده‌كه‌ین و داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی كردین.
له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵوێستی ئه‌م سێ په‌رله‌مانتاره، باڵكێش په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، د. كازم فارووقه‌وه كرد، وتی: “ئه‌وه‌ی پێویست بووبێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته وتوومه و هیچ قسه‌یه‌كی نوێم نییه.”