چەند کەسێک شوێنەوارەکانی گۆڕستانی کەکۆنی کۆیە تێکدەدەن کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1880 دەگەڕێتەوە.
دوێنێ یەکشەممە، چەند کەسێکی ناسراو، بە شۆفڵ چەند شوێنەوارێکی گۆڕستانی قشلەی کۆیە تەخت دەکەن کە مێژووەکەی بۆ 100 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
یەکێتی واحید، بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەو شوێنەوارەی تێکدارەوە تاوەکو ئێستا لە شوێنەوارەکانی کۆیەدا تۆمارنەکراوە، بەڵام تیمێکی شوێنەوارناس سەردانی شوێنەکەیان کردووە، ئەگەر بە شوێنەوار هەژماربکرێت، رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر.
بەپێی سەرچاوەیەکی مێژوویی، مێژووی ئەو گۆڕانەی کە تێکدراون بۆ سەردەمی عوسمانییەکان دەگەڕێتەوە و بەدیاریکراوی لە ساڵی 1880 دروستکراون و دیارنییە گۆڕەکان هی کێن، بەڵام چەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن کە گۆڕی سەرباز و کەسە دیارەکانی سوپای عوسمانییەکانە.