لە سلێمانی پزیشکێک بە دەمانچە هێرشدەکاتە سەر پزیشکێکی تر

لە شاری سلێمانی پزیشکێک هێرشدەکاتە سەر پزیشکێکی تر و بە مشتە دەمانچە برینداری دەکات.

کاتژمێر 6:30ی شەوی رابردوو چەند کەسێک کە ئۆتۆمبێلێکی پیکابیان پێبووە، هێرشیانکردووەتە سەر پزیشکێک بە ناوی مەیسەر فالیح و برینداری دەکەن، ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە مێردی خوشکی د.مەیسەر بووە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیشەوە هێرشیکردووەتە سەری.
بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، هێرشکارەکەش پزیشکە و هاوسەری پێشووی خوشکی د.مەیسەر بووە.

د. مەیسەر کوردی بەغدایە و ماوەی دوو ساڵە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێ بووە، هێرشکارەکەش خەڵکی شاری سلێمانییە.

ھەواڵی زیاتر