وێنە.. 40 چەقۆیان لە گەدەیدا دەرهێنا

لە یەکێک لە حاڵەتە هەر سەرسوڕهێنەرەکانی دونیا و لە وڵاتێک کە زۆترین رووداوی سەیر و سەمەرە تێیدا روودەدا، پزیشکان 40 چەقۆیان لە گەدەی پیاوێکی 42 ساڵاندا دەرهێنا.

ئەو پیاوە خەڵکی وڵاتی هیندستانە و لە سوپای ئەو وڵاتە ئەفسەرە، بەڵام نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە.

سەرەتا کە بەهۆی ئازاری سکییەوە سەردانی پزیشک دەکات، پزیشکەکان ناتوانن هۆکاری ئازارەکەی بدۆزنەوە، بەڵام دوای ئەوەی وێنەیەکی تیشکی گەدەی بۆ دەکەن، چەندین شتی نامۆ لە گەدەیدا دەبینن، بەڵام سەرەتا وا تێدەگەن کە ئەوە گرێی شێرپەنجەیە. بەڵام دواتر پیاوەکە دانی پێدا دەنێ کە لە دوو مانگی رابردوودا دەیان چەقۆی قوتداوە.

پزیشکی بەناوبانگی هیندی “جینتیدرا مالهوترا” توانیویەتی بە دوو نەشتەرگەری سەرجەم چەقۆکان لە سکی نەخۆشەکەدا دەربێنێ، سەرەتا 28 چەقۆی دەرهێناوە و لە نەشتەرگەری دووەمدا 12 چەقۆی دەرهێناوە کە 5 کاتژمێر لەژێر نەشتەردا بووە.

جینتیدرا مالهوترا دەڵێ” لە ٢٠ ساڵی کارکردنی پزیشکیمدا، تائێستا حاڵەتی ئاوا سەیر و سەمەرەم نەبینیوە”.

ھەواڵی زیاتر