وه‌زیری ناوخۆ: ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات کاتی پێویستە و له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: “پرسی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات پرسێکی زۆر گرنگە و ڕەنگە کاتی زیاتری پێویست بێت بۆ ڕێکخستنەوە و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كۆده‌بینه‌وه‌.”

وتیشی، “لەسەر ئەو پلە و پۆستانە ڕێککەوتووین کە پاسەوانیان پێویستە و هەندێکیشی ماوە ئەوە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی لەسەر دەکرێت و گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.”

ئاماژەی بەوەشكرد: “دوای کۆتایی هێنان بە پرسه‌كه‌ و ڕێککەوتن لەسەری، پاشان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت.”

زیاتر لە سێ  مانگە یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هه‌فته‌ی ڕابردووش مووچەی زیاتر لە 16 هەزار کەس ڕاگیرا کە دوو موچەیان هەبوو.

ھەواڵی زیاتر