كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
منداڵێك له نه‌خۆشخانه‌ی “شێره‌ی نه‌قیب”ی تایبه‌ت به مناڵبوون له گه‌رمیان به حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ن له‌دایك ده‌بێت، كه كڵاوه‌ی سه‌ری به ته‌واوه‌تى دروست نه‌بووه.
له‌وباره‌یه‌وه، گۆران محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شێره‌ی نه‌قیب-ی تایبه‌ت به مناڵبوون به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند. “دوێنێ ئه‌و منداڵه له نه‌خۆشخانه‌ی شێره‌ی نه‌قیب له‌دایك بووه و دواتر له‌به‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ده‌گمه‌نی حاڵه‌ته‌كه به ئه‌مبوڵانس ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار كراوه.”
ئاشكراشی كرد، “كه منداڵه‌كه له خێزانێكی ئاواره‌ی عه‌ره‌به و له ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ربه قه‌زای كه‌لار نیشته‌جێن.”
جه‌ختیشی كرده‌وه، “كه وێنه‌ی ئه‌و منداڵه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وه به‌پێی یاسا ڕێگه‌پێنه‌دراوه و له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی ئه‌وانیشدا ناگونجێت.”