بەهۆى دواکەوتنى مووچەوه‌ سکاڵا لە دژى وەزیرى دارایى عێراق تۆماركرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، 9ی تشرینی دووه‌م، سەندیکاى مامۆستایانى عێراق، ڕایگه‌یاند، “بەپاساوى نەبوونى تەمویلى داراییەوە، وەزیرى دارایى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ی ڕاگرتووە و پێدانى مووچەش مافە و ڕاگرتن و دواخستنى پێچەوانەى دەستورە، بۆیه‌ له‌ دادگاى به‌رایی كازمیه‌ سكاڵامان له‌ دژی وه‌زیری دارایی عێراق تۆماركردووه‌.”

سەندیکاى مامۆستایانى عێراق داوا ده‌كات، “دادگا وەزیرى دارایى پابەند بكات به‌ پێدانى مووچەى  مامۆستایان بۆ مانگەکانى 10 و 11ی ئەمساڵەوە.”

ھەواڵی زیاتر