كاروان كهلاری/ باڵكێش
ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمەریكی بڵاویكردووهتهوه، ترەمپ بەنیازی “لافاوێك سزایە” دژ به ئێران لەو چەند هەفتەی ماویەتی.
باس لەوەشدەكات، “هەنگاوەكان بە پشتیوانی و هاندانی ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداوه و لە دوو مانگی كۆتایی تەمەنی ئیدارەی ترەمپدایە و بەر لە ڕادەستكردنی دەسەڵات لە 20 كانونی دووەمی 2021 بە بایدن.”
ئهمه لهكاتێكدایه، پێشتر سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگهیاند، “هیوادارین ئیدارهی نوێی ئهمریكا پەند لە سێ ساڵى ڕابردوو وەربگرێت و یاساو بڕیارە نێو دەوڵەتیەکان جێبەجێ بکات و پابەندى جێبەجێکردنى ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە بێت و لەوەش تێبگات کە سزا سەپێنراوەکانى سەر ئێران لەلایەن ئەو وڵاتەوە، هیچ ئامانجێکى نەپێکاوە.”