تاكه‌ نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوون له‌ گه‌رمیان بێ ده‌رمانه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

تاكه‌ نه‌خۆشخانه‌ى ژنان و مناڵبوون له‌ گه‌رمیان ڕووبه‌ڕووى گرفتی نه‌بوونى ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌بێته‌وه‌، به‌رپرسێكى ته‌ندروستی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، “كێشه‌كه‌‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌.”

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، “له‌ هه‌فته‌ى ڕابردووه‌وه‌، نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبوون له‌ كه‌لار، ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى نه‌بوونى ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ و چاره‌سه‌رى پێویستی پزیشكی بووه‌ته‌وه‌، به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ نه‌خۆشه‌كان ناچاربوون له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌رزى و ده‌رمان بكڕن.”

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “كه‌ به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ وتوویانه‌، كه‌ره‌سته‌ و ده‌رمانى پێویستیان نه‌ماوه.”‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ته‌ندروستی گه‌رمیانیش به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌‌.”

وتیشی، “گرفته‌كه‌ بۆ ئه‌وه ‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ته‌نده‌رى كڕینی ده‌رمان و پێداویستییه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كانیان.”

ھەواڵی زیاتر