ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كه‌شی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی، ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌، 9ی تشرینی دووه‌م، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 24 پلە و سلێمانی 24 پله‌ و دهۆک 22 پله‌ و کەرکوک 25 پلە دەبێت.

سبەینێش سێشه‌ممه‌، 10ی تشرینی دووه‌م، هەولێر 23 پلە و سلێمانی 23 پلە و دهۆک 22 پله‌ و کەرکوکیش 25 پله‌ دەبێت.

كەشناسی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئەمڕۆ و سبەی كه‌شی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باراناوی ده‌بێت، بە تایبەت لەكاتەكانی ئێوارە، باسی له‌وه‌شكردووه‌‌، كه‌ هه‌وره‌ تریشقه‌ش دروست ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر