حكومه‌تی عێراق له‌مكاته‌دا مووچه‌ی مانگی 10 و 11 خه‌رج ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 8ی تشرینی دووه‌م، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، “چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ته‌مویلكردنی كورتهێنانی دارایی بۆ زامنكردنی مووچه بدرێت.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “حكومه‌ت ده‌توانێت مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ڕاسته‌وخۆ له‌دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه‌ خه‌رج بكات.”

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، “ئه‌و بڕه‌‌ پاره‌ قه‌رزه‌ی كه‌ لیژنه‌كه‌ په‌سه‌ندی ده‌كات، گره‌نتی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رمان و خۆراك و شایسته‌ی جوتیاران له‌خۆده‌گریت.

ھەواڵی زیاتر