بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی‌ هه‌رێم ئاشكرا كرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، “زۆرترین بڕی بارانبارین لە چوارتا بووە بە بڕی 5.85 ملیمەتر بووه و كه‌مترین بڕی بارانبارینیش لە ناوچەى شوان بووە.”‌

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “كه‌ بڕى بارانبارین لە سەنتەری شارەکانی هه‌رێمی كوردستان بەمشێوەیە بووە، هەولێر 3.9 ملیمەتر و سلێمانى 2.5 و دهۆک 7.8 ملیمەتر و کەرکوک 4.8 ملیمەتر و هەڵەبجەش 2.1 ملیمەتر بووه‌.”

كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردووه‌، ” كه‌ ئه‌مڕۆ و سبەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، هه‌روه‌ها کەمێک بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانیشدا دەبێت و لە کاتەکانی شەویشدا ئاستی بارانبارین زیاد دەکات.

ھەواڵی زیاتر