دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕۆژی سێشەممە، 10ی تشرینی دووه‌م، دابه‌شكردنى نه‌وتی سپی له سنورى مه‌ڵبه‌ندى دوو له‌ناو شارى سلێمانى به‌هه‌مان میكانیزمی پێشوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاندووه، “دابەشكردنی نه‌وتی سپی لەڕێگای کارتی زیرەکەوە دەبێت.”
ڕوونیشیكرده‌وه، “پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا کارتی نیشتیمانی، یان پێناسی باری شارستانی، یان ڕەگەزنامە (کۆپی و ڕەسەن)ی پێبێت.”