ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی کەمپەینێکی خۆپارێزی لە ھەولێر و دھۆک ڕاگەیاند
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمپەینی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزییان راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/11/8، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمپەینی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاریی تەندروستی و خۆپارێزییان ڕاگەیاند دژی پەتای کۆڤید-١٩ لە هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئەم ژمارانەی دوایی تووشبووانە.
کەمپەینەکە پێنجەم کەمپەینە و تیایدا 4 ملیۆن هاوڵاتیی دانیشتووی پارێزگاکانی هەولێرو دهۆکە کە پەیامەکانی خۆپارێزی و گرنگی بەستنی دەمامک و پاکو خاوێنی دەستەکان و گرنگیدان بە خۆبەدوورگرتن لەهەموو شوێنێک.
“کۆمەڵگە پێویستە ئاگاداری بەرپرسیارییەتەکانی و تواناکانی بێت بۆ ئەوەی بڵاوبووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە سنوردار بکرێت و ئاستی تووشبووان لەناو پارێزگاکان بە کەمی بهێڵرێتەوە. ئەمەش بۆ پاراستنی کەسانی ئازیز و خێزانەکانییان” د.ئەدهەم ئیسماعیل وای گوت، نوێنەر و سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عیراق.
هەروەها وتی ” رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و بەرپرسانی تەندروستیی ئەم ناوچەیە ئێستا بەچاوێکی گرنگتر سەیری بابەتەکە دەکەن چونکە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لەسەر ئاستی هەموو جیهان پێویستی بە وەڵامدانەوەی خێرا هەیە لە بەرزکردنەوەی وشیاریی تەندروستیی گشتی و گۆڕینی هەندێک خووی باو کە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستییان و ئەگەری تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە زیاتر دەکات”.
کەمپەینە یەک هەفتەییەکە لەهەولێر دەستپێدەکات و پاشان دەچێتە دهۆک بۆ هەفتەیەکی دیکەی پڕ لە چاڵاکی. زیاتر لە 20 شوێن بە ئاگاداری تەواو هەڵبژێردراون لەگەڵیشیان کەمپی ئاوارەکان و پەنابەران لەهەردوو پارێزگاکە.
جگەلەوەش، زیاتر لە 150 خۆبەخش راهێنراون و دابەشبوون بە شوێنە جیاوازەکان بۆ گەیاندنی پاکێجی دەمامک و پۆستەری وشیاریی تەندروستی و فلایەر و باننەر و پەیامی جیاوازی خۆپارێزی لەماڵەوە و لەنەخۆشخانەکان و هەروەها وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک هەڵەتێگەیشتن دەربارەی کۆڤید-١٩.
مێزی جێگیر نەکراو لە چوونەوە ژوورەوەی شوێنە گشتییەکان، هەروەها کلینیکی گەڕۆک دەخولێنەوە لەناو بازاڕ و شوێنە قەرەباڵغەکان. ئەمە سەرەڕای شاشەی جوڵاو کە ڤیدیۆی ڕوونکردنەوەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی تێدایە بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لەوەی کە دەگەین بە هەموو هاوڵاتییانی ئەوناوچانەی باسکران.