سبەی دووشەممە دوو وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی کوردستان، بە بانگهێشتی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و لەبارەی ڕێککەوتنی شنگال وەڵامی پرسیاری ئەندامانی لیژنەکە دەدەنەوە.
رۆژبەیانی وتی” دەمانەوێ بزانین رێککەوتنەکە بە کوێ گەیشتووە و بۆچی تائێستا بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە”.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر