كاروان كهلاری/ باڵكێش
نوسینگەی مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنهوهیهكی لهبارهی دهنگۆی دوورخستنهوهی بهڕێوهبهری نوسینگهی سهرۆكی حكومهتهوه بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، “ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی شەعبان شەعبان چاڵی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە بڵاودەکرێنەوە ڕاست نین، بەڵکو ناوبراو نەخۆشە و مۆڵەتی وەرگرتووە و دوای چارەسەر دەگەڕێتەوە.”
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ماوەیەکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیادا دەنگۆ و قسەی بێ بنەما لە بارەی بەڕێز شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت بڵاودەکرێنەوە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە. بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/11/7