كه‌شناسی: له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان باران و بروسكه‌ ده‌بێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ و تاوە باران و بروسکە، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 24 پله‌ و سلێمانى 21 پله‌ و دهۆک 20 پله‌ و کەرکوک 25 پلە دەبێت.

سبەینێش، هەولێر 25 پله‌ و سلێمانى 22 پله‌ و دهۆک 22 پله‌ و کەرکوکیش 26 پلە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر