كاروان كهلاری/ باڵكێش
لە شاری هەولێر چەند كەسێك كۆرپەلەیەكی تازە لەدایكبوویان دۆزیوەتەوە و ڕادەستی پۆلیسیان كردووە.
پۆلیسی ناحیەی بەحركەی ههولێر ڕایگەیاندووە، “دوێنێ پێنجشهممه، 5ی تشرینی دووهم، لەنێوان گوندی لوبنانی و ناحیەكەیان، هاوڵاتیان پۆلیسیان ئاگاداركدووهتهوه له بوونی كۆرپەلەیەكی تازە لەدایكبووی كچ، كە لەوێ فڕێدراوە.”
دهشڵێت، “كۆرپەلەكەمان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كردووە و دەستیشمان بە لێكۆڵینەوە كردووه لە ڕووداوەكە كردووە.”