بایدن دڵنیایی سه‌ركه‌وتن به‌ لایه‌نگرانی ده‌دات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ لایه‌نگرانی ده‌ڵێت، دڵنیابن و ئارام بگرن، من و کامالا هاریسی، براوە دەبین، وتیشی، دەبێت دەنگی هەموو سندوقەکانی دەنگدان هەژمار بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە بەردەوامە و ژماردنی دەنگەکان لە تەواوبووندایە، ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا و بەپێی دەنگە جیاکراوەکان، جۆ بایدن، زیاتر لە 73 ملیۆن دەنگی لە دەنگدانی گشتیدا بەدەستهێناوە، ترەمپ 69 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.

تائێستا ترەمپ، 214 دەنگ و جۆ بایدنیش 264 دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنی سەرۆکیان کۆکردووەتەوە، بەوەش جۆ بایدن تەنیا پێویستی بە 6 دەنگی تر هەیە بۆ ئه‌وه‌ی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.

ھەواڵی زیاتر