210 کۆچبەری نایاسایی له پارێزگای وان دەستگیرکران
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی وان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە شارۆچکەی ئەرجیشی پارێزگای وان، ئەنجامداوە.”
ئاسایشی وان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بارهەڵگرێک وەستێندراوه و دوای پشکنین ده‌ركه‌وتووه، كه 170 کۆچبەری ئەفغانستانی، 26 کۆچبەری پاکستانی، 9 کۆچبەری عێراقی، 4 کۆچبەری بەنگلادیشی و 1 كۆچبه‌ری ئۆزبەکستانی تێدایه و سه‌رجه‌میان دەستگیرکراون.”
باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌و كۆچبه‌رانه بەشێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی تورکیا، دواتر براونەته بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای وان و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستبەسەر کراوه.”