هێرشكرایه‌ سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا سێ كه‌س كوژران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌سێك بە چەقۆ هێرشیکرده‌ سەر كه‌نیسه‌ی نۆتردام و به‌هۆیه‌وه‌، سێ کەس کوژران و چەند کەسێکی تریش برینداربوون.

کریستیان ئێسترۆسی، سەرۆکی شارەوانی شاری نیسیش، ده‌ڵێت: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەر چەند کەسێک لە کەنیسەی نۆتردام بەوهۆیەشەوە، سێ کەس کوژراون و چەند کەسێکی تریش برینداربوون و دواتر هێرشبه‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.”

ئه‌مه‌ش‌ دوای ئه‌وه‌ دێت‌، دوێنێ جانتایەکی پڕ لە تەقەمەنیش لە پارکێکی نزیک بورجی ئیڤڵ دۆزرایەوە، هێزی ئەمنی لەو ناوچەیەدا بڵاوکرایەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

ھەواڵی زیاتر