پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەپێی پێشبینییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هەولێر 33 پلە و سلێمانى 30 پله‌ و دهۆک 31 پله‌ و کەرکوک 33  پلە دەبێت.

سبەینێش، هەولێر 32 پلە و سلێمانى 30 پله‌ و دهۆک 30 پله‌ و کەرکوکیش 32 پلە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر