هه‌ولێر.. له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر “محه‌ممه‌د” ده‌كرێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، یادی له‌دایكبوونی په‌یامهێنی ئیسلام (محه‌ممه‌د)ه‌، هاوڵاتیانى شارى هەولێر بە بەخشینى شیرینى و بڵاوکردنەوەى سروده‌ ئاینییەکان یاده‌كه‌ دەکەنەوە.

حازم جه‌عفه‌ر، په‌یامنێری باڵكێش له‌ هەولێر ڕایگەیاند، “لە زۆربەى شوێنەکانى شارى هەولێر و سەرشەقامەکان و بازاڕ و مزگه‌وته‌كان شیرینى دەبەخشرێتەوە و ساڵڕۆژى لەدایکبوونى په‌یامهێنی ئیسلام محه‌ممه‌د دەکرێتەوە.”

ئه‌مه‌ لە کاتێکدایە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، 29ی ئۆكتۆبه‌ری كرده‌ پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ بڕیاریدا هیچ بۆنه‌ و مه‌راسیم و چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌ نه‌چێت.

ھەواڵی زیاتر