كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دەستەی ناڕازی مامۆستایانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردوویانە، تائێستا 78% قوتابیان سیستەمی ئەلیکترۆنییان بەکارنەهێناوە بۆ خوێندنی ئەمساڵ.
بەپێی ڕاپرسییەكی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی گه‌رمیان كه لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگه‌یاند و تیایدا 182 کەس بەشداربوون، ده‌ركه‌وتووه تەنها 16 کەسیان مناڵ و كه‌سوكاره فێرخوازه‌كانیان سیستەمی ئەلیکترۆنییان بەکارهێناوە، لە بەرامبەردا 172 کەس ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، کە مناڵەکانیان پەیوەندییان بە سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە نەکردووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تاوه‌كو ئێستا ده‌رگای به‌شێك له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی سنوره‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه، مامۆستایانیش چه‌ندین جار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه دژی سیسته‌می خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت، به ناچاری ئه‌م بڕیاره‌مان داوه و هۆكاره‌كه‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه.