كاروان كهلاری/ باڵكێش
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ڕاپهڕین لهڕاگهیهندراوێكدا ڕایگەیاند، “چەند ڕۆژێکە هاوڵاتییەک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دیارنەماوە و بەهەڵە لێکدانەوە بۆ لێدوانێکمان كراوه، چونكه ئاسایش ناوی هیچ لایەنێکی سیاسی نەهێناوە و ئەو هاوڵاتییەش لە سنوری ئەوان بزر نەبووە.”
ئاماژهی بهوهشكرد، “له ڕۆژانی ڕابڕدوودا لەبارهی دیارنەمانی هاوڵاتییەکی سنورەکەوه لێدوانمان بۆ هەندێك کەناڵی ڕاگەیاندن داوە، بەڵام چەند کەناڵێک دوور لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بەشێوەی جیاجیاو بەمەبەستی بەلاڕێدا بردن و به سیاسی كردنی کەیسەکە و تۆمەتبارکردنی لایەنی نادیار و بە ئامانجی دروستکردنی بارگرژی له سنورهكه، لێکدانەوەی ههڵه بۆ لێدوانهكه کراوه.”
ئاسایشی ڕاپهڕین باسی لهوهشكرد، “ئەو هاوڵاتییە تەنها لە سنوری ئێمەدا ئاگادار بووین و سەلامەت بووە، بەهیچ شێوەیەک ئاگادار نین بۆ کوێ و چۆن و کەی و کێ و یا چ لایەنێک مامەڵەی ڕفاندن یان دەستگیرکردنی بەرامبەر کردووە و ناوی هیچ لایەنێکیشمان نەهێناوه لە لێدوانمان بۆ هیچ کەناڵێکی بینراو بیستراو.”