بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك په‌سه‌ند كرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دواى مشتومڕێكی زۆر، سه‌ره‌نجام پێكهاته‌ و لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك لەسەر دابەشکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن ڕێككه‌وتن و پەرلەمانى عێراقیش بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەسەند کرد.

به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ کورسییەکان 12 کورسى دەبێت و بەم جۆرە دابەش دەکرێت:

یەکەم: رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند  

5 کورسی  

4 کورسی پیاو  

1 کورسی ژن  

قەزای ناوەند/ ناوەند  

( دوبز1-2، رەحیماوە 1-2-3، عەرەفە 1 و 2، قۆرییە ئەڵماس 2، موسەڵا 2، ئیسکان 1و 2، قادسییە 1، شۆرجە 1-2-3، حوورییە، پردێ، لەیلان)، ناوەندی دەنگدان قوتابخانەی پێشەوا 138402، قوتابخانەی ئیفتیخار 138405، قوتابخانەی زمناکۆ 138406، قوتابخانەی شێخ رەزای تاڵەبانی 138407، قوتابخانەی تۆپزاوە 138408 و 138409 قوتابخانەی ئاشتی لە ناوەندی تۆماری داقوق 1.  

دووەم: قەزای ناوەند/ ناوەڕاست  

4 کورسی  

3 کورسی پیاو  

1 کورسی ژن  

قەزای ناوەند/ ناوەڕاست: (تسعین 1-2، قۆرییە، داقووق 1و2، رێگای بەغدا 1-2، واستی 1-2، قادسییە2، تازە-رەشاد1 و موسەڵا ( موسەڵا2/ 239201 قوتابخانەی موسەڵا 239203 قوتابخانەی بریادی کوڕان، 239202 قوتابخانەی نغدە)، گەڕەکی عەسکەری 1-2، خاسە، ریاز3 یایچی، گەڕەکی نوور)، قوتابخانەی شەهید لاری کوڕان 140102، قوتابخانەی ئاڵتون کۆپری کوڕان 140104 و 140108 قوتابخانەی ئەڵتون سوی کچان لە ناوەندی تۆماری ئاڵتوون کۆپری، قوتابخانەی عەرەفەی بنەڕەتی 138807 لە ناوەندی تۆماری عەرەفە 1.  

سێیەم: حەویجە و ریاز  

3 کورسی  

2 کورسی پیاو  

1 کورسی ژن  

حەویجە 1-2، تازە-رەشاد 2، عەباسی، ریاز 1و2، زاپ 1-2، ( دوبز2/238505 خرابە رووت، دوبز/2 گبێبە 238506، مەلحە 238507 ، ریاز 3/ ،مەدینە مودن 339901، ریاز 3/ خەبازەی ناوەڕاست 339902).  

ھەواڵی زیاتر