بژێوی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیان و ڕاگیراوانی سیاسی باشتر ده‌كرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و په‌یڕه‌وی (ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان) و (پەیڕەوی دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالکراوان) ی په‌سه‌ند كرد.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ڕاسپارد کە درێژە بە پرۆسەی چاکسازیی بدات لە لیستی ناوی ئەوانەی کە بە ناشایستەیی سوودمەندن لەو ماف و ئیمتیازاتانە و جەختکرایەوە لە پاراستنی ماف و ئیمتیازاتی ئەوانەی شایستەی وەرگرتنی ئەو ماف و ئیمتیازاتانەن.

ئەنجومەنی وەزیران هەردوو پەیڕەوەکەی پەسەند کرد، بە ڕەچاوکردنی ئەو تێبینی و سەرنجانەی لە کۆبونەوەکەدا خرانەڕوو، بە ئاراستەی باشترکردنی ژیان و بژیۆی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیان و ڕاگیراوانی سیاسی و پاراستنی مافەکانیان.

ھەواڵی زیاتر