وه‌زاره‌تی كاره‌با زانیاری له‌باره‌ی پچڕانی كاره‌با به‌م ماڵانه‌ ده‌دات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕوونیكرده‌وه‌، ئه‌و ماڵانه‌ى پێوه‌رى زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت، ئه‌م زانیارییانە بزانن:

 1- ئه‌گه‌ر وزه‌ی كاره‌با به‌كاربهێنرێت زیاتر له‌و ئاسته‌ كه‌ به‌پێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی كاره‌با دیاریكراوه‌، بۆ ماوه‌ی 45 چركه‌، ئه‌وا كاره‌با ده‌كوژێته‌وه‌ و پاش 150 چركه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ كاره‌با زیاد له ‌پێویست به‌كارهاتووه‌.

2- ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 30 خوله‌ك (ده‌قیقه‌)دا چه‌ند جارێك كاره‌با زیاد به‌كارهات به‌جۆرێك تێكڕای ماوه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با بگاته‌ 45 چركه‌، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 150 چركه‌ كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

3- ئه‌گه‌ر به‌هۆی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا پێنج جار بڕینی له‌سه‌ریه‌ك ڕووبدات، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 45 خوله‌ك كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.‌

ھەواڵی زیاتر