هەولێر.. لە دوو رووداوی هاتووچۆدا 11کەس بوونە قوربانی

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکووک، 9 کەس بریندار بوون و لە رووداوێکی دیکەشدا

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەولێر-کەرکووک لە نزیک گوندی مۆرتکە، دوو پیکابی دەبڵ لەیەکیانداوە و بەهۆیەوە 9 کەس برینداربوون کە برینی 2یان سەختە.

هەروەها کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولێر خەبات لەنزیک یەکتر بری مەیدانی ئاژەلان ئوتومبیلێکی ئەتیگۆی بارهەڵگر بەبێ وەستان بۆ پێشینەی شەقامی سەرەکی یەکسەر لەشەقامی مەیدانی ئاژەڵانەوە هاتە سەررێگای سەرەکی هەولیر-خەبات، لەوکاتەش ماتۆرسکیلێک کە شوفێر و سەرنشینێکی لەسەربوو کە هەردووکیان برابوون، لەخەباتەوە بەرەو هەولێر دەهاتن لە سایدی خۆیان، بۆیە تووشی پێکدادان بوونەوە لەگەڵ بارهەڵگرەکە کەبەنایاسایی هاتبووە ناوشەقامەکە.

لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستدا و براکەشی بە سەختی برینداربووە.

ھەواڵی زیاتر