پارێزگاری نوێی به‌غدا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی عێراق
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
مونهەل حەبوبی، پارێزگاری بەغدا دەستی لەکارکێشاوه‌ته‌وه و نامەیەکیشی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و خەڵکی بەغدا جێهێشتووه و هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، مونهەل حەبوبی، پارێزگاری نوێی به‌غدا، لەنامەکەیدا دەڵێت، “بەداخەوە دوای ماوەیەکی کەم لە وەرگرتنی ئەرکەکەم، دۆخێکی تەندروستی جدی بەرۆکی گرتووم کە پێویستە بچمە دەرەوەى عێراق بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بۆیە ناچارم دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی برام مستەفا کازمی بکەم.”