كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی پەیڕەوى تایبەت بە ئیمتیازاتی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی و میراتگرانی شەهیدان دەکات.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیارى حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “ته‌وه‌رێكی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی ده‌رباره‌ی ڕاپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ده‌كرێت.