لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی گشتیی سامەڕا لە سنووری پارێزگای سەلاحەددین، 214 دەرزییان لە سکی پیاوێکی 38 ساڵاندا دەرهێنا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی نەخۆشخانەی گشتیی سامەڕا، نەشتەرگەرییەکە لەلایەن تیمێکی 9 کەسییەوە کراوە کە پێنجیان پزیشکی پسپۆڕ بوون، تێیدا توانیویانە بە سەرکەوتوویی تەواوی دەرزییەکان لە سکی نەخۆشەکە دەربهێنن.
نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو 214 پارچەیەی نەخۆشەکە قوتی دابوون لە جۆری دەرزیی دەمبووس و دەرزیی ئاسایی دوورین بوون.