کوردستان

ڕێگای سەرەکیی سۆران-ڕواندز بە ڕووی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکدا دادەخرێت

24-11-2026
ڕێگای سەرەکیی سۆران-ڕواندز بە ڕووی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکدا دادەخرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ ڕێگای سەرەکیی سۆران-ڕواندز بەهۆی ئەنجامدانی کاری قیرتاوکردنەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە ڕووی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکدا دادەخرێت و ڕێڕەوێکی جێگرەوە بۆ هاتووچۆی شۆفێران دیاری کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران هاووڵاتییان و شۆفێرانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتژمێر حەوتی بەیانیی ئەمڕۆوە هاتووچۆی شۆفێران لەسەر ڕێگای سەرەکیی سۆران-ڕواندز ڕادەگیرێت و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە داخراوی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران لە ئاگادارینامەیەکدا بڵاویکردەوە: بەهۆی ئەنجامدانی کاری قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکیی (سۆران - ڕواندز)، ئەمڕۆ هەر لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە ڕێگاکە دادەخرێت و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە ڕووی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکدا بە داخراوی دەمێنێتەوە.

هاتووچۆی سۆران شۆفێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە لەو ماوەیەدا بۆ هاتووچۆ لە نێوان سۆران و ڕواندز، دەتوانن ڕێڕەوی جێگرەوەی (سۆران - جوندیان - کاولۆکان) بەکار بهێنن. هاوکات داوای لە شۆفێران و بەکارهێنەرانی ئەو ڕێگایە کردووە هاوکاریی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و پۆلیسی هاتووچۆ بکەن و ڕێنماییەکانیان جێبەجێ بکەن.