بەپێی بەدواداچوونێک، لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت و بەوشێوەیەش پێشبینی دەکرێت لەپاش 10 ڕۆژی دیکە سەری دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان دەکات.
سبەی یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەمویل زاتی دەکرێت، ئەوانەی مووچەیان لەسەر داهاتی وەزارەت و فەرمانگە و کۆمپانیا حکومییەکانە، دابەشکردنی مووچەی ئەوان چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، یەکەمجاریش فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی مووچە وەردەگرن.
هەر سبەی یەکشەممە دەست بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی دەکرێت.
لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، سبەی داوای لیستی مووچە و ڕاپۆرتی میزان مراجەعە لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکەین، ڕێکارەکان چەند ڕۆژێکیان پێویستە، هەوڵەدەین لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین، ئەگەرنا دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی هەمیشەیی دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی مانگ.
پرۆسەکە بە نزیکەیی 10ڕۆژێکی دەوێت، ئینجا مووچەی خەڵکی کوردستان خەرج دەکرێت.