باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز، داوای چۆڵکردنی سعودیە دەکات، باڵیۆزخانەکە جارێکی دیکە هۆشدارییەک ئاراستەی هاووڵاتیانی دەکات و دەڵێت، لەژێر ڕۆشنایی مەترسییە ئەمنییەکان خاکیی سعودییە جێبهێڵن.
باڵیۆزخانەکە لەپەیامێکدا کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر هەژماری فەرمی باڵیۆزخانە لە تۆڕی ئێکس بڵاوکراوەتەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە فەرمانبەرانی حکومەتی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی هەر فڕۆکەخانەیەکی ناو سعودیە، مۆڵەتی تایبەت لە سەرۆکی نێردە دیپلۆماسییەکە وەربگرن، ئەمەش بەهۆی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی ئەم دواییەی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەکان.
باڵیۆزخانەکە هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیانی لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکان، داخرانی ئاسمانی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان، دروستبوونی ئاستنەگ لە گەشتەکانیاندا.
ڕۆژی 10-10-2026 حوسییەکان بە درۆن و موشەک هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی شا خالید لە ڕیاز و 12 کەس کوژران، یەکێک لە کوژراوەکان هاووڵاتییەکی ئەمریکی بوو.