ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دوو ملیار دینار لە هاتوچۆی سەڵاحەدین دزراوە

07-10-2026
دوو ملیار دینار لە هاتوچۆی سەڵاحەدین دزراوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەستەی دەستپاکی لە ڕایگەیاند: تیمێکی لێکۆڵینەوەی سەر بە نووسینگەی سەڵاحەددین، گەندەڵییەکیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکەدا بە بەهای دوو ملیار دینار ئاشکرا کرد .

بەرپرسی هۆبەی سزاکان کە ئەفسەرێکە بە پلەی عەقید، بڕی 1 ملیار و 853 ملیۆن و 200 هەزار دیناری بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێناوە، دەستی لە یارییکردن بە 34 هەزار و 164 پسوولەی سزاداندا هەبووە و لەو رێگەیەوە.

تیمەکانی دەستەی دەستپاکی بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند هەڵیانکوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتییەکە و دەستیان بەسەر سەرجەم ئەو پسوولانەدا گرتووە کە ساختەکارییان تێدا کراوە.

لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، تیمەکان گەندەڵیی ئەفسەرێکی دیکەیان بە پلە عەقیدیان ئاشکراکردووە، ئێستا دەستبەسەرە، ئەو ئەفسەرە یاری بە پسوولەکانی سزای تیژڕۆیی کردووە و بڕی 339 ملیۆن و 135 هەزار دیناری بردووە، هاوکات دەست بەسەر 22 هەزار پسوولەدا گیراوە کە لەو کارە نایاساییەدا بەکارهێنراون.

لێکۆڵینەوەکان سێ ئەفسەری باڵای دیکەشی گرتووەتەوە کە یەکێکیان بە پلەی عەمید و دووانیان بە پلەی عەقید بوون. ئەوان بەهۆی کەمتەرخەمی لە وردبینیکردنی داتاکانی تایبەت بە سزاکان و رێگری نەکردن لەو تاڵانییە، رووبەڕووی لێکۆڵینەوە بوونەتەوە.