ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانی عێراق دەستیپێکرد

20-07-2020
پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانی عێراق دەستیپێکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لەسەرجەم دەروازە سنوریەکان بڵاوە بەهێزى سەربازى دەکەین.

 
 وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەئامانجی سەپاندنی شكۆی دەوڵەت و یاسایە بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵكاران، بڕیاری حكومەت هێزە سەربازیەكان لەسەرجەم دەروازە سنوریەكان بڵاوەپێدەكرێت و رێگریش لەو كەس و گروپانەش دەکەن كە لەرێگەی پرۆسەی دزین و رەشوەوە كۆنترۆڵیان كردوە، بەجۆرێك داهاتی خاڵە سنوریەكان بۆ حكومەت بگەڕێتەوە.

دەشلێت، ئەوە نامەیەكی مستەفا كازمیە و پێویستە حكومەت دەسەڵاتی خۆی بەسەر دەروازەكان بسەپێنێت، بەشێوەیەكی قۆناغبەندی سەرجەم دەروازەكان دەگرێتەوە و هیچ دەروازەیەكی عێراقی لێ بەدەر ناكرێت، ئامانجی سەرەكیش كۆنترۆڵكردنی دەروازەكانە بەشێوەیەكی تەواو لەلایەن دەوڵەتەوە .


ئاماژەى بەوەشکرد، فەرمان دەرچوە بۆ گواستنەوە و لێكۆڵینەوە لەسەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە لەدۆسیەی گەندەڵی دەروازە سنوریەكان تێوەگلاون، حكومەت زانیاری تەواوی لەسەر مافیا و بازرگانەكان هەیە كە چۆن كۆنترۆڵی دەروازە سنوریەكانیان كردوە .