دوای چوار رۆژ لە گەڕان، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران توانیان تەرمی یەکێک لەو سێ کەسە بدۆزنەوە کە لە رووداوێکدا کەوتنە نێو رووباری گەلی عەلی بەگ.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە درێژایی چوار رۆژی رابردوو، پرۆسەیەکی چڕی گەڕانیان دەست پێکردووە و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین ئامێر و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوویان بەکار هێناوە.
ئەو تەرمەی کە دۆزراوەتەوە ناوی (لاوەند خورشید)ـی تەمەنی حەفت ساڵانە. گەڕان بەدوای دوو تەرمەکەیتریش بەردەوامە. تا ئێستا تەرمی هەریەک لە (ئادەم خورشید)ی تەمەن 3 ساڵان و (مینا عیسا)ی تەمەن 17 ساڵان نەدۆزراونەتەوە
نزیکەی کاتژمێر 9:40 خولەکی شەوی هەینی 1ـی ئایاری 2026، ئۆتۆمبێلێک کە پێنج سەرنشینی تێدابوو و سەرجەمیان دانیشتووی ناحیەی خەلیفان بوون، کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و کەوتە نێو رووباری گەلی عەلی بەگ.
سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە پێکهاتبوون لە؛ پیاوێک بە ناوی (ئوسامە موتەڵیب)، پوری ئوسامە، لەگەڵ سێ کەسی دیکە کە دوو منداڵ و کچێکی هەرزەکارن. لە رووداوەکەدا ئوسامە موتەڵیب و پوری ئوسامە، ڕزگاریان ببوو.