هەسەدە لە دێر حافر کشایەوە و سوپای سووریا چووە نێو شارۆچکەکە

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری فوورات کشانەوە و سوپای سووریا چوونە نێو شارۆچکەی دێر حافرەوە.

گەڕانەوەی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ئەم ناوچانە دوای پێکدادانێکی قورسی سەربازی دێت لە نێوان ئاسایشی حەلەب و سوپا لە هەردوو گەڕەکی کوردنشینی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب، کشانەوەی هەسەدە ڕێگری لە شەڕێکی گەورە دەگرێت کە چاوەڕوان دەکرا لە نێوان هەردوولادا ڕوو بدات.

کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەسەدە لە شارۆچکەکانی دێر حافر، مەسکەنە و تەواوی هێڵەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەگرێتەوە.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ “هاوپەیمانان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان” دراوە و وەک “نیازپاکی” بۆ ڕێککەوتنی سیاسی دەبینرێت.

-هێزەکانمان لە تەواوی هێڵەکانی تەماس لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کشانەوە بۆ ئەوەی دەرفەت بدەینە چارەسەری سیاسی.”

وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند: “پێشوازی لەم بڕیارە دەکەین، سوپا دەچێطە نێو دێر حافرەوە”.

ھەواڵی زیاتر