بۆڕیی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چاككرایەوە

بۆڕیی هێڵی ئاوی ئیفراز سێ چاككرایەوە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ئاو بگاتەوە گەڕەكەكانی شاری هەولێر.


دوێنێ یەكشەممە، بۆڕیی سەرەكیی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لەنێو وێستگە سەرەکییەکە شكا، دابەشكردنی ئاو لە بەشێكی گەڕەكەكانی شاری هەولێر ڕاوەستا، تیمەكانی چاككردنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەستیانكرد بە چاككردنەوەی بۆڕییەكە و دوای 20 كاتژمێر لە كاركردن، بۆڕییەکە چاككرایەوە.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕایگەیاندووە، دوای شكانی بۆڕی هێلی گوێزەرەوەی ئاوی ‘ئیفراز سێ’ كە تیرەكەی 1500 ملمە و لە جۆری ‘GRP’ـە، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و  درەنگانی ئەمشەو بۆرییەکە چاککرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ئاو ئاراستەی عەمبارەکان دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاو بگاتەوە ئەو گەڕەكانەی هەولێر كە بەهۆی شكانی بۆڕییەكەوە بێ ئاو بوون.

ھەواڵی زیاتر