بافڵ تاڵەبانی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئێران چووەتە تاران

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەردانێکی ڕانەگەینراو چووەتە تاران و ئێستا لەو وڵاتەیە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی، بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی بەغدا و تاران لەبارەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چووە بۆ چەککردنی ئەو حیزبانە لە سنووری سەوز.

هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی داوای لە حیزبەکانی کۆمەڵە کردووە زڕگوێز چۆڵ بکەن و چەکەکانیشیان ڕادەست بکەن. هەروەها بۆ کۆیەش هەمان بڕیار لەبارەی حیزبی دیموکراتەوە دەدات.

باڵکێش زانیویەتی، دیوێکی دیکەی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، داواکردنی هاوکارییە لە ئێران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پشتگیریکردنی یەکێتی بۆ بەدەستهێنانی کورسی لەو پارێزگایە.

ھەواڵی زیاتر