“داعش بە کاتیۆشای ئێرانی شەڕی پێشمەرگەی دەکرد”

مێدیاکارێک کە لەکاتی شەڕی دژی داعشدا پەیامنێری جەنگی بووە دەڵێ” کاتێک لە گەرمیان پەیامنێری جەنگی بووم، مەحموود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە بە قاسم سولەیمانی وتووە”مەعقول نییە داعش ساروخی ئێرانیمان پێوە دەنێت”.
بەهرۆز فەرەیدوون لە فەیسبووک نووسیویەتی” لەسەروبەندی ئازادکردنی گوڵاڵە و سەرەتاکانی شەڕی داعش لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە میحوەری گەرمەسێر و لە شوێنی حەوانەوەی فەرماندە سەربازییەکان بووم لە خانەقین، چاوپێکەوتنێکم هەبوو لەگەڵ مەحموود سەنگاوی، کە ئەوکات فەرماندەی سەربازیی میحوەرەکەبوو”.
دەشڵێ” رۆژێک بەر لەوەی من بچمەلای کۆبوونەوەیەکیان هەبوو لەگەڵ حاجی قاسم سلێمانی، سەنگاوی وتی ”بە حاجی قاسمم وت یان یارمەتیی سەبازیی ئێمە بدەن یان داعش، مەعقول نییە داعش ئەو سارووخانەی پێمانەوە ئەنێت هەمان ئەو ساروخانەیە کە ئیمە بە داعشییەوە دەنێین” منیش گوتم چۆن دەزانن هەمان ساروخە؟ وتی “یەک دوانێکیان تێگرتین و نەتەقی، سەیرمانکرد لەو ساروخە ئێرانیانەن کە خۆمان هەمانە”.

ھەواڵی زیاتر