ھێنانی بەش

کوردستان

سبەی لە ناوەندەکانی خوێندنی پێنجوێن کرایە پشوو

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاند: بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی، بڕیاردرا ڕۆژی یەکشەممە، 4ی کانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزاکە بکرێتە پشووی فەرمی.  ئەم بڕیارە دوای ڕاوێژ و

لەبارەی پشووی خوێندنەوە بڕیار دەدرێت

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتیەکان بۆ ئەوەی پشوو ڕابگەیەندرێت. لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران،

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد. ڕۆژی شەممە 3ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد.

ئاگادارییەک لە وەزارەتی داراییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەی 4ی کانوونی دووەم پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکان و دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت، جگە لە

سێ بەنداوی سنووری کۆیە سەرڕێژ بوون

بەڕێوەبەری ئاودێریی قەزای کۆیە ڕایدەگەیەنێت، بەنداوی سماقووڵی و دوو بەنداوی دیکەی سنوورەکە سەرڕێژ بوون. بۆ پاککردنەوەی بەنداوەکان لە قوڕ و لیتە، داوای بودجەی تایبەتیان کردووە. ئەمڕۆ شەممە 03-01-2026، نەوا محەممەد، بەڕێوەبەری ئاودێریی

بەتۆمەتی ساغکردنەوەی 50 هەزاریی ساختە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک ویستویەتی بڕيک پارەی ساختە لە بازاڕی سەیدسادق ساغ بکاتەوە و لەلایون پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت. بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی

گەنجێکی سەیدسادق بەهۆی سەرماوە رەقبووەوە

رەنج پشدەری، چالاکڤانی کۆچبەری لە ئەورووپا دەڵێت، ئەمڕۆ گەنجێکی خەڵکی قەزای سەیدسادق لە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی چوونە ئەورووپا چووەتە باکووری کوردستان، بەڵام لە شرنەخ رەقبووەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1-1-2026، رەنج پشدەری ڕایگەیاند،

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: پلانە ئەمنییەكەمان سەركەوتوو بوو

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمنیی ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ 100% سەركەوتوو بووە و سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بوو. عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی هێزەكانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆک کۆدەبێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و

لە ساڵی 2025 زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەوليریان کردووە 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تەنیا لە ئەمساڵ سێ ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە. ساڵانە بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و بۆنە تایبەتەکان، گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشووری عێراق تەنانەت وڵاتانی دراوسێ، سەردانی