خالید شوانی بۆ پۆست و پارە خۆی و شارەکەشی فرۆشت

خالید شوانی کە جاران وەزیری هەرێم بوو بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، لە هەموو کەس زیاتر دەزانێت بەغدا چ زوڵم و ستەمێکی لە خەڵکی کوردستان دەکات بە تایبەتی لە کەرکووکییەکان، کەچی لەوەتەی بووەتە وەزیری داد لە بەغدا، چاوی کوێر بووە لە ئاست ئەو هەموو بێ دادی و زوڵم و زۆردارییەی بەغدا لە کوردستان بە گشتی و بەتایبەتی لە کەرکووک دەیکات.

خالید شوانی چەند مانگێکی کەم دوای بوونی بە وەزیر لە بەغدا، دەستی بە گەندەڵی کرد و ئەوە بوو دەستەی دەستپاکی عێراق لە سەر بابەتی گەندەڵی خۆراکی زیندانەکانی عێراق دای بە دادگا. 

ئەو کەسەی دەبوو لە هەموو ئەوانەی لە بەغدان زیاتر داکۆکی لە کوردستان و دڵی کوردستان بکات، کەچی بە داخەوە ئەمڕۆ لە پێناو پۆست و پارەدا، لە دژی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و خەڵکی ستەمدیدەی کەرکووکی داگیرکراو وەستاوەتەوە. بۆیە پێویستە لەمەودوا وەک خالید خۆفرۆش ناوی بهێنرێت.

ئارام کەرکووکی

ھەواڵی زیاتر