نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، 16ی ئابی 2020 نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە. نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 42 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

برایەکی ترەمپ کۆچی دوایی کرد

رۆبەرت ترەمپ، برای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ترەمپ دەڵێ"ڕۆبەرت برای بچووک و هاوڕێم بە کاتێکی سەختدا لە نەخۆشخانە تێپەڕی و شەوی رابردوو لە نیویۆرک گیانی لەدەستداوە". رۆبەرت ترەمپ، بەرپرسی

مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکان ڕێککەوتن • بڕیاردرا بە پێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک

عەلی حەمەساڵح: قاچاخچێتی لە باشماخ ڕاگیرا

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەدواداچونیان بۆ پرسی "قاچاخ"ی خاڵە سنوورییەکان کردووە، لە ئەمڕۆوە قاچاخی لە خاڵی سنووری باشماخ ڕاگیراوە و پێویستە لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی تریش ڕابگیرێت. عەلی حەمە

پارەی گەنمی جووتیاران دابەشدەکرێت

رۆژی یەکشەمە 16ی ئاب، بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا قۆناغی دووەمی پارەی جووتیاران لە بەغداوە بگاتە هەولێر. هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی

وەزارەتی تەندروستی بۆ باڵکێش: هەولێر لە خراپترین دۆخدایە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ"بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە بەرزترین ئاستدایە، تووشبوون و گیان لەدەستدانیش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەبن و پارێزگای هەولێریش لە خراپترین دۆخدایە. بۆ پێشگیری لەو ڤایرۆسە، وەزارەتی

هاوینی کوردستان وەکو رابردوو نامێنێ

لەم مانگی ئابەدا پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە نێوان 36-41 پلەی سیلیزیدایە، ئەمەش بەراورد بە پارساڵ چەند پلەیەک دابەزیوە. ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی

پەکەکە ناسنامەی قوربانیانی هێرشەکەی شارباژێڕی بڵاوکردەوە

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - یەرەکەی سەر بە پارتیی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ناسنامە و وێنەی حەوت کەسی بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەی تورکیا لە ناوچەی قامیشی شارباژێڕ لە نزیک چیای باڵۆسە کوژران کە زۆربەیان خەڵکی

“ڕۆژانە شەش جۆر قاچاخچێتی لە پەروێزخان دەکرێت”

سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد كە ڕۆژانە شەش جۆر كاری نایاسایی و قاچاخچێتی لە سنوورەكەیان دەكرێت. ئاسۆ قادر لەیل، سه‌رپه‌رشتیاری‌ ده‌روازه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان بە میدیای بزووتنەوەی گۆڕانی

عێراق.. لە 24 کاتژمێردا 2 پزیشک بە کۆرۆنا مردوون

رۆژ بە رۆژ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق زیاتر تەشەنە دەکات، ئێستا ئەو ڤایرۆسە بەرۆکی ژمارەیەکی زۆر پزیشکیشی گرتووە و لە 24 کاتژمێردا 2 پزیشک بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. لە 24 کاتژمێردا دکتۆر هیشام جەنابی لە پارێزگای بابل و دکتۆر عەلی موسا