دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکەی لاهور جەنگی دەستی بەسەردا گیراوە

لە شاری سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکەی لاهور جەنگی بە شۆفێرەکانیانەوە لەلایەن هیزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران. سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکان لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی بەنزیندا دەستبەسەر کراون.

هەسەدە راگەیەندراوێک لەسەر کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە دهۆک بڵاو دەکاتەوە

هەسەدە راگەیەندراوێکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی دهۆک بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، کە "نۆ چەکداریان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی  هێلیکۆپتەرێک لر دهۆک گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان کوڕی خوشکی مەزڵوم عەبدییە".

مەلا بەختیار: پەنجەی ئاوساوی دەستی ژنان بڕدراوە هەتا ئەڵقەو ئەنگوستیلەکانیان ببەن

مەلا بەختیار، لە ژێر ناونیشانی “دزەکانی کارەساتی هەڵەبجە” پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە یادی هەڵەبجە دەکرێتەوە، جگە لە فاشیەتی بەعس، لە ناخمدا، برینێکی تر دەکولێتەوە. ئەویش زامی ئەو تاوانبارانەیە کە لەکاتی مەرگەساتەکەدا، بەناو

سلێمانی.. بڕی بارانبارین لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاشکرا دەکرێت

لە سەنتەری سلێمانی تاوەکو ئێستا بڕی ٥١٧.٣ ملم باران باریوە ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڕی ٢١.٣ ملم باران لە سەنتەری شاری سلێمانیدا باریوە، وتیشی، لەم ساڵدا بڕێکی باش

زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی سلێمانی و دەوروبەری

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر شاری سلێمانی و دەروبەری هەژاند. چەقی بومەلەرزەکە سەید سادق بووە. کاتژمێر ٩:٣٢ خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر سلێمانی و دەوروبەری هەژاند. بەگوێرەی ماڵپەڕی جیهانی

دژە تیرۆری کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر: 20:40، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا. لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکومەتی

کەسێک دەستگیرکرا کە دەستدرێژی کردۆتە سەر ژنێک

دەقی ڕاگەیەندراو: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ر ژنێك‌و دوای‌ وێنه‌گرتنی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكی كۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 15/3/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە په‌راوێزی دیداری سلێمانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی بەڕێز تێری ووڵف یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆکی ئه‌مه‌ریکا و بەڕێوەبەری باڵا بۆ

کادرێکی یەکگرتوو بە پێچەوانەی بڕیاری حیزبەکە بووە پەرلەمانتار

‎بێریڤان فەقیێ هەرکی کادری یەکگرتوی ئیسلامی بە پێچەوانی بڕیاری حزبەکەی چووە پەرلەمانی کوردستان و شوێنی کورسییە بەتاڵەکانی حیزبەکەی پڕکردەوە و وەکو پەرلەمانتار سوێندی یاسایی خوارد. بەوهۆیەوە یەکگرتووی ئیسلامی بێریڤان فەقێی لە ریزەکانی

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەپێێ پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەدواى نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو و بارانبارین دەستپێدەکات، سبەی پێنج شەممەش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەرى تەرزە بارین هەیە، لەگەل بارینی بەفر لەناوچە