لە ئهمریكا ژمارهى تووشبوانى پهتاى كۆرۆنا بهرز بووهوه، تا ئێستاش لهو وڵاته زیاتر له 141 ههزار كهس بههۆى كۆرۆناوه گیانیان لهدهست داوه. ئامارەكان دەڵێن تا ئێستا (ههینى 17/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى پهتاى كۆرۆنا له ئهمریكا گهیشتووهته سێ ملیۆن و 695 ههزار و 25 كهس، ئهمهش لهكاتێكدایه كه بهیانیی دوێنێ پێنجشهممه ژمارهى تووشبوانى كۆرۆنا له ههمان وڵات سێ ملیۆن و 617 ههزار و 40 بوو. له ئهمریكا 141 ههزار و 118 كهس بههۆى كۆرۆناوه گیانیان لهدهست داوه، ملیۆنێك و 679 ههزار و 633 كهسیش چاك بوونهتهوه.
بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، فەرماندەی بەسیجی هەورامان كوژرا و هاوکات، ئەندامێکی دیکەی هێزی بەسیج بە سەختی برینداربووە و رووداوەکە لە ناوچەی سەرواباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە. زانیاریەكان باسلەوەدەكن، جەمال کەریمی فەرماندەی بەسیج بووە لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە کاتێکدا کوژراوە کە هاوکاری مرۆیی بە چەند گوندێکی ناوچەکە گەیاندووە. حەسەن عەسکەری، فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە دەلێت: ئەو چەکدارانەی توانیویانە جەمال کەریمی و هاوڕێکانی بکوژن، دەبێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ تۆڵەسەندنەوە و خوێنی ئەوان بەفیڕۆناچێت.
وەزارەتی تەندروستی روسیا مژدەی سەركەوتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەدات و رایگەیاندووە: ڤاكسینەكە تا ڕادەیەكی باش سەركەوتنی بە دەستهێناوەو بەشی یەكەمی ئەو خۆبەخشانەی كە ڤاكسینەكەیان لە سەر تاقیكراوەتەوە رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە: تەواوی خۆبەخشەكان بە تەندروستییەكای باشەوە نەخۆشخانەیان جێهێشتووەو جەستەیان بەرگرییەكی باشی دروستكردووە.
جنین هێننس پلاسخارت، سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەو کێشانەی نێوان هەرێم و بەغداد دەدات، کە لەنێو دەستوردا ئاماژەیان بۆکراوە و هەر لایەک خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکات، بۆیە چاوی بە بەرپرسانی هەرێم و بەغداش کەوتووە. بەپێی زانیاریەکان، هەوڵەکانی پلاسخارت لەنێو هەرێم و بەغداش پشتگیریان هەیە، بەڵام نەیاری زۆریشیان هەیە، بەو پێیەی بەشێک لەهەوڵەکانی پەیوەندی بە لایەنی یاسایی و ئابووریەوە هەیە و ڕەنگە کۆسپی بێتەپێش.
وەزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگهیاند و بهگویرهی راگهیهندراوهكه له ماوهی شهو و رۆژێكدا 188 كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و 10 كهسی دیكهش گیانیان لهدهستداوه.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە هێرشێکی "تیرۆریستی"دا فەرماندەی لیوای 59ی سەر بە سوپای عێراق کوژراوە. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە: رۆژی سێشەممە گرووپێک چەکداری داعش لە ناوچەی تارمییەی نزیک بەغدای پایتەخت، ئۆتۆمبێلی فەرماندەی لیوای59ی سوپای عێراقی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ئەو فەرماندەیە گیانی لەدەستداوە. سەرچاوەیەکی ئەمنیش ئاماژەی بەوە کردووە، عەمید روکن عەلی غێدان، بە گولـلەی نیشانشکێن پێکراوە و برینداربووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
هەر چەندە كەرتی ساغڵەمی بواری شارەزایی و پسپۆڕی من نییە، بەڵام لە كاتی سێرچ و چاودێری دۆخی سیاسی شێواوی وڵات و ناوچەكە، بەسەر بابەت و زانیاری وادا دەكەوم كە ناتوانم پەردەپۆشیان بكەم و بۆ هاووڵاتیانی مەینەتباری بەیان نەكەم.لە پێش ئەوەی بچمە ناو باسەكەوە، پێم خۆشە ئەوە روون بكەمەوە كە هەرێمی كوردستانیش بەشێكی دانەبڕاوی عیراقە و هەمان كێشە و كەمایەسی هەیە لە كەرتی ساغڵەمیدا، جگە لە كەرتی تایبەتی ئەگەر پێشووەچوونێك هەبێت.لە چل ساڵی رابردوودا بە هۆی شەڕ و ململانێ بەردەوامەكانی رژێمی ئەوسای عیراق، كەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە پاشەكشەیەكی گەورەی بەخۆیەوە دیوە، جەنگی هەشت ساڵەی عیراق – ئێران و داگیركردنی كوێت و گەمارۆی ئابووری نێودەوڵەتی لەسەر عیراق و دوای رووخانی رژێم و داگیركردنی عیراق لەلایەن ئەمریكاوە، گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی ئەو سێكتەرە كارەساتی گەورەی بەدوادا هات.عیراق سەرەڕای ئەوەی وڵاتێكی نەوتی دەوڵەمەندە و خاوەنی دووەم یەدەگی نەوتە لەسەر ئاستی جیهان، بە داخەوە كەرتی ساغڵەمی لە دۆخێكدایە ئیرەیی پێ نابرێت كە هێندە شپرزە و ماندووە، بە تایبەتی ئەم راستییە لەسەروەختی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا وەكو رۆژی رووناك بەدەركەوت.ئەگەر سەیری ژێرخانی تەندروستی عیراق بكەین، وەكو شارەزایانی ئەو بوارە باسی دەكەن، ئەوا 90 % ئەو نەخۆشخانانەی لە عیراقدا هەن لە سەردەمی حكومەتەكانی پێش 2003 دروستكراون، تەنانەت هەندێكیان لە سەردەمی حوكمڕانی پاشایەتیشدا بنیاتنراون.حكومەتەكانی دوای پڕۆسەی ئازادی یان «داگیركردنی عیراق لەلایەن ئەمریكییەكانەوە» وەكو خۆیان دەڵێن، نەیانتوانی سیستمێكی تەندروستی شایستە بە گەلی عیراق دابمەزرێنن. وەكو پێشتر ئاماژەم پێدا، كە عیراق یەكێك لە وڵاتە زەنگینەكانی جیهانە، بەڵام بە پێچەوانەوە، لەسەر حسابی ئێش و ئازاری هاووڵاتیانی هەژار و بێدەرەتانی وڵات وەبەرهێنان لە كەرتی تەندروستیدا كرا، بە قۆرخكردنی بازاڕەكانی دەرمان و گەندەڵی لەو بوارەدا، كە دیارترین ئەنجامەكانی بڵاوبوونەوەی هەڵكشانی نەخۆشی شێرپەنجەیە لە عیراقدا، كە پێشتر عیراق ئاستی بەرزی وای لە تۆماركردنیدا بەخۆیەوە نەدیوە.لەلایەكی ترەوە، ئەگەر چاوێك بە پارەی تەرخانكراو بۆ كەرتی ساغڵەمی لە بودجەی ساڵانەی عیراقدا بخشێنین، وەكو لە لێكۆڵینەوە و راپۆتە پەیوەندیدارەكاندا هاتووە، ئەوا دەبینین بە داخەوە عیراق یەكێك لە چرووكترین و رەزیلترین و دەستقایم واتە دەست داخراوترینیانە بۆ كەرتی تەندروستی ژیانی هاوڵاتییەكانی، بە شێوەیەك لە بودجەی ساڵی 2019دا لە 105 ملیار دۆلار تەنها 2.5 % تەرخانكراوە بۆ كەرتی ساغڵەمی، لە كاتێكدا ئەم رێژەیە زۆر كەمە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەمانكاتدا زانیارییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) باس لەوە دەكەن كە لە 10 ساڵی رابردوودا ئەوەی حكومەتی ناوەندی عیراق بۆ كەرتی تەندروستی تەرخانكردووە، زۆر لە بودجەی تەرخانكراوی تەندروستی وڵاتانی دراوسێی كەمترە، لە كاتێكدا ئەوان لە عیراق هەژارترن.بۆ زانیاری زیاتر، هەر بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، بەركەوتووی تاكی عیراقی لە بودجەی تەندروستیدا ساڵانە161دۆلارە، كە وڵاتانی تری نزیك لە عیراق وەكو ئوردن 304 دۆلار ساڵانەیە و لوبنان 649 دۆلارە، كە ئەمەش پێشهاتێكی سامناكە بۆ عیراقییەكان.هەر بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی عیراق و پسپۆڕانی ئەو بوارە، عیراق كەمتر لە 2500 قەرەوێڵەی هەیە بۆ چاودێری ورد و هەوروەها ژمارەیەكی زۆركەم لە ئامێری هەناسەدانی دەستكردی هەیە كە لە سەردەمی كۆرۆنادا لە نەخۆشخانەكانیدا پێویستی زۆری پێی هەیە.جگە لە كەمبوونی ئامێر و كەرەسەی پزیشكی و نەبوونی پزیشك و كارمەندی تەندروستی و گەندەڵی لە گرێبەستەكانی كڕینی دەرمان، زۆر هۆكاری تر هەن كە پێویستیان بە پلان و كۆنفرانس و كۆنگرەی گەورە تەنانەت نێودەوڵەتیش هەیە بۆ رزگاركردنی كەرتی ساغڵەمی عیراق بە هەرێمیشەوە لە رووخان و هەرەسهێنانی تەواو.لەوانەش مەترسیدارتر، زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كە لە هەر 25 مناڵی عیراقدا یەك مناڵ لە پێش تەمەنی پێنج ساڵیدا بەهۆی خراپی خزمەتگوزاریی تەندروستییەوە دەمرن.لە كۆتاییدا، لە بەردەم ئەم مەشهدە تاڵ و سامناكەی عیراقدا لە بواری تەندروستیدا، خەڵكی دڵسۆز و بە توانای زۆر هەن كە چەندین پلان و پێشنیاری خێرا و گونجاویان بۆ كورت مەودا و درێژ مەودا خستۆتەڕوو، كە دەكرێت كاریان لەسەر بكرێت و فریادڕەسێكی خۆشدەست بن ئەگەر گوێیان لێ بگیرێت، لەو پێشنیارانە:1. پێشخستنی بەرنامەیەكی زانیاریی وردی ئامار بۆ وەزارەتی تەندروستی بە شێوەیەكی گشتگیر و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی ساغڵەمی ئەلیكترۆنی.2. پێویستە وەزارەتی تەندروستی ستراتیجێكی نوێ دابڕێژێت لەسەر بنەمای لامەركەزی لە پلاندانان و جێبەجێكردن و هاوبەشی و بەتایبەتی كردن و بیمەی تەندروستی … تد.3. سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەیكەری وەزارەتی تەندروستی لە رووی كارگێڕی و دارایی و تەكنیكیشەوە.4. هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی عیراق و دەستنیشانكردنی ئەو كۆسپ و تەگەرانەی دێنە رێی لە ئێستا و داهاتووشدا.5. دانانی میكانیزمی نوێ بۆ هێنان و هەڵگرتن و دابەشكردنی دەرمان و ئامێرە پزیشكییەكان
نوسەر و مامۆستای زانكۆ دكتۆر فەرهاد پیرباڵ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی باڵكێش ڕایگەیاند: دەستی كردووە بە كارری فرۆشتنی شوتی و ئەو كارەشی لەبەر ئەوە كردووە كە توشی كێشەی دارایی نەبێت و بێ پارە نەبێت. دكتۆر پیرباڵ وتیشی: ئێستا لەسەر دوو سایدی هەولێر- پیرمام شوتی دەفرۆشێت و بەنیازیشە پڕۆژەكەی گەورە تر بكات. پیرباڵ تیشی: ئەم پڕۆژەیە گەورەتر دەكات و هەلی كار بۆ چەندیدن گەنجدی دیكە دەدۆزێتەوە و داوا لەو گەنجانەش دەكات كە بێكارن پەیوەندی پێوە بكەن بۆ ئەوەی كارییان بۆ بدۆزێتەوە.
شەوی 16-7-2020 ، لە گەڕەكی هەواری شاری لەشاری سلێمانی بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی ( س ، م ،ع ) بریندار بوو و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان گەنجەكە ڕەوانەینەخۆشخانە كرا بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی عەمید ئاسۆ شێخ تەها ،بەڕێوەبەریپۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو بنكەی پۆلیسی هەواری شاری ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەی بكوژان ودەستگیركردنیان ، توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو دوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش گیران
سەرەڕای ئەوەی لە چەند شارێكی گەورەی ئێران وەك مەشهەد و ئەهواز خۆپیشاندان دەستی پێكردووە، هاوڵاتیان لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكەن. ئەوە لە كاتێكدایە سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە: هەرخۆپیشاندان و ئاڵۆزیەك ئەنجام بدرێت دەستی دەرەكی لەپشتە وكلكی دوژمنیش لە دەستی ئێمەدایە بەپێی میدیاكانی ئێران تا ئێستا زیاتر لە ٩٠كەس لە ئێران بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەستگیركراون
ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێرە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، وەرک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە میانی کۆنفرانسە هاوبەشە ڕۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وڵاتەکەی لە سەردەمی کۆرۆنا، هاوشێوەی شەڕی داعش، پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان دەکات، لەوانە ناردنی یارمەتیی پزیشکی بۆ کەرتی تەندروستی و هەروەها هاوکاری نەخۆشخانەی هەڵەبجە دەکەن، ئەمە جگە لە پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا بۆ باشکردنی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگای دهۆک بە گوژمی 15 ملیۆن یۆرۆ. لۆدریان باسی کوڕە شەهیدێکی پێشمەرگەی شەڕی داعش کرد و وتی: کە وڵاتەکەی پشتگیری دارایی کردووە بۆ ئەوەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستبهێنێت و دەڵێت داعش "پرسەی بۆ هەرێمی کوردستان و فەرەنسا هێنا" ؛ بۆیە هەردوولا بە هاوبەشی شەڕی داعشیان کرد. ژان ئیڤ لۆدریان، ئاماژەی بەوەدا کە "قوتابییەکی کورد کە باوکی شەهیدی شەڕی داعشە بە پشتگیری وڵاتی فەرەنسا توانیویەتی خوێندن تەواو بکات، بەو جۆرە دەبێتە یەکەم قوتابی کە فەرەنسا پشتگیری بکات، بەڵام دڵنیام دوایین قوتابی نابێت، و دەبێتە دەستپێکی نەوەیەکی کورد کە لە سایەی خوێندنی فەرەنسی خۆیان پێدەگەینن. وتیشی، وەزارەتی دەرەوە پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی دەستپێدەکات کە هاوکار دەبێت لە رەخساندنی هەلی کار. هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆڵی فەرەنسا و ماکرۆن لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان لەبیرناکرێت. نێچیرڤان بارزانی سەردانەکەی ئەمجارەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەم کاتەدا بەگرنگ ناوبرد و بە نیشانەی بەردەوامیی پشتگیریی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستانی دەزانێت. هەروەها بەناوی گەلی کوردستانەوە سوپاسی فەرەنسای کرد کە هەمیشە لە تەنگانەدا پشتگیریی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە. نێچیرڤان بارزانی وتی، دوای ئابڵوقەی ساڵی 2017 لەسەر هەرێمی کوردستان، فەرەنسا رۆڵی سەرەکی بینی لە شکاندنی گەمارۆکە و هاوکار بوو لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆکی فەرەنسا کرد لە تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی بەسەر هەرێمی کوردستان هاتبوو و گوتی، سەرۆک ماکرۆن رۆڵیکی زۆر بەرچاوی گێڕا کە هەرگیز لەلایەن گەلی کوردستانەوە لەبیر ناکرێت و مایەی رێز و پێزانینی بەردەوامە.